نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ هەینی بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٥ دۆلارو ١٧ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٩ دۆلارو ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.




AM:09:04:10/01/2020