سلێمانی.. لە ١٠ ڕۆژدا لە نەخۆشخانەی شار ٦٣ حاڵەتی مردن تۆمارکراوە

لەرۆژانی پشووەكان خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان بەردەوامن و بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەرۆژانی پشووی ساڵی نوێ لە ٢٥/١٢/٢٠١٩ بۆ 4/1/2020 لەنەخۆشخانەی شار 13457 كەس سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد" لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا  لەنەخۆشخانەی شار 2338 نەخۆش داخڵ كراون و 1958 نەشتەرگەری گشتی و 167 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 6537 كەس سەردانی بەشی هەناوی یان كردووە و 715 نەخۆش لەبەشی چاو چارەسەریان بۆ كراوە".

هاوكات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" 2136 كەس لەبەشی قوڕگ و لووت و گوێ بینراون و چارەسەریان پێدراوە و 1211 نەخۆش لەبەشی شكاوی هەبووە و 123 حاڵەت لەخودەج هەبووە و 1276 هێلكاری دڵ كراوە و 3819 تیشك گیراوە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی سلێمانی، لە نەخۆشخانەی شار 43 حاڵەتی برینداری ڕووداوی هاتوچۆ و 63 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 26 حاڵەتی برینداری شەڕ و یەك حاڵەتی برینداربوو ن بە چەقۆ و یەك حاڵەتی برینداربوون بە فیشەك تۆماركراوە و چارەسەری پێویستیان لەناو بەشەكانی نەخۆشخانەی شار بۆ كراوە.





PM:07:12:10/01/2020