دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ شەممە ئێران به فه‌رمی دانی به خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییهكهدا نا، هاوکات ئۆكرانیا داوای لە كۆماری ئیسلامی ئێران كرد بە فەڕمی داوای لێبووردن بكات لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانیاییەكە.
ڤلادیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند" دواجار راستییه‌كان پێش كۆتایی هاتنی كاره‌كانی لیژنه لێكۆڵینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه ده‌ركه‌وت، بۆیە پێویستە کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی داوای لێبوردن بکات".
وتیشی" دەبێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەكە تەواو بكرێن و بەرپرسانیش لە ڕووداوەكە بدرێنە دادگا".
ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە فەڕمی ئاشكرایكرد فڕۆكە ئۆكرانیاییەكە بە هەڵەخراوەتەخوارەوە و داوای لێبووردنی لە گەلی ئێرانیش كرد.
هاوکات حەسەن رۆحانى، سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگەیاند" خستنەخوارەوەى فڕۆکەکە هەڵەیەکى کە چاوى لێناپۆشن، ئەوانەی بەرپرسن لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەستبەجێ دەدرێنە دادگا".
به‌ره‌به‌یانی هەشتی ئەم مانگە، فڕۆكه‌یه‌كی وڵاتی ئۆكراینیا دوای فڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ئیمام خومه‌ینی"، كه‌وته‌خواره‌وه، بەهۆیەوە 176 سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.
فڕۆكه‌كه له‌جۆری بۆینگ ٧٣٧ی سه‌ر به‌هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیابوو.