پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ١١ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوە ئەنجامبدات. 

 

بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٠٠ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر دوو پڕۆژەیاسا بدات و هاوکات داوا لە گەورەترین کوتلەش دەکرێت کەسێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریبکات.

 

بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بڕیار وایە هەموواری یاسای فیدڕاڵی بۆ بەڕێوەبردنی دارایی تاوتوێ بکرێت. 

 




PM:12:17:11/01/2020