ئێران: تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا راگرت

حکومەتی ئێران رایگەیاند، بۆ ماوەیەکی نادیار سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا راگرت.


لە راگەیاندراوێکی هێڵی ئاسمانی وڵاتی ئێران، هاتووە "سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ماوەیەکی نادیار راگیراون ".


 سەرچاوەیەک، بە ئاژانسی روسیا تودەی راگەیاندوە، هیچ وادەیەکی دیارکراو بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان باسنەکراوە. 

 

 
ئەو ئاژانسە لەبارەی هۆکارەکانی ئەو بڕیارەی هێڵی ئاسمانی ئێرانەوە، رایگەیاند " بڕیارەکە پەیوەندی بە رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە وەیە کە تێیدا ١٧٦ سەرنشین گیانیان لەدەستدا و حکومەتی ئێرانیش دواتر دانی بەوەدا نا کە بە هەڵەیەکی مرۆیی لەلایەن هێڵی بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە خراوەتە خوارەوە ".


لەلایەکی ترەوە لەراگەیەندراوێکدا فرۆکەخانەی ئیمام خومەینی بڵاویکردەوە" داوا لە گەشتیاران دەکەین پێش هاتنیان بۆ فرۆکە خانە دڵنیا ببنەوە لەدواین رێنمایی و بڕیارەکان ". 




ئه‌م بابه‌ته ‌3180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:02:11/01/2020