بەرەسمی سوارێز چوار مانگ دووردەکەوێتەوە



بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە ماوەی ٤ مانگ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
سوارێز پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری، رۆژنامەکان رایانگەیاند ئەو یاریزانە تەنها ٤ تا ٦ هەفتە دووردەکەوێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە لە ئەژنۆیدا، ئەو یاریزانە بەوهۆیەوە ماوەی ٤ مانگ لە یانەی بەرشەلۆنە دادەبڕێت.
بەمەش یانەی بەرشەلۆنە گورزێکی تری بەردەکەوێت و یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی لە دەست دەدات.



PM:06:25:12/01/2020