سوپای تورکیا خرایە لیستی" رەشی" ئیسرائیلەوە



حکومەتی ئیسرائیل، تورکیا بە (هەڕەشە) دەزانێت بۆ سەر وڵاتەکەی، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو هەوڵێ‌نەی ئەو وڵاتە دێت لە ناوچەکەدا بەسەرکردایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەی دات بۆ فراوانکردنی سنوری دەسەڵاتی لەو ناوچانەدا. 


رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی، سوپای تورکیا دەخاتە لیستی سوپای ئەو وڵاتانەی کە بە هەڕەشەی دەزانێت دەکات بۆ سەر خاکەکەی بڵاویکردوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی پەیوەندیە دیبلۆماسیە دوو قۆڵیەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا بەردەوامن، حکومەتی ئیسرائیل سوپای تورکیا دەخاتە لیستی سوپای ئەو وڵاتانەی کە بە هەڕەشەی هەژمار دەکات بۆ سەر خاکەکەی، ئەوەش لەئەنجامی هەوڵەکانی تورکیا بۆ فراوان کردنی سنوریی دەسەڵێ‌تی دێت لە ناوچەکەدا". 


دوای ناردنی سوپای تورکیا بۆ لیبیا، چەندین ولاتی ناوچەکە لە سەرو هەموشیانەوە ئیسرائیل بە توندی دژایەتی خۆی بۆ ناردنی هێزی تورکیا بۆ لیبیا دەربڕی و پێشێلی سەروەری خاکی وڵاتان ناوی برد.




PM:02:46:15/01/2020