خامەنەئی: سووپای قودس هیچ سنورێک ناناسێت

رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنەئی، دوای هەشت ساڵ لە پێشکەشنەکردنی وتاری هەینی، ئەمڕۆ لە وتارێکدا لەبەردەم هەزاران کەسدا وتی " سووپای قودس هیچ سنورێک نازانێت".

 
عەلی خامەنەئی گرنگرتین ئەو تەوارانەی لە وتاری ئەمڕۆدا پێشکەشی کرد وتی:


- ئەمەریکا بەشێوەیەکی ترسنۆکانە قاسمی سلێمانی شەهید کرد.
- سووپای قودس هیچ سنورێک ناناسێت.
- داعشیان بۆ لەنێو بردنی ئێران دروستکرد.
- سووپای ئێران شکۆی ئەمەریکای شکاندو، ئاسایشی ئێرانیش زامن دەکات.
- دەبێت وەک قوتابخانە لە قاسمی سلێمانی ومەهدی موهندس بڕوانین.
- خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە رووداوێکی خەفتەبار و تاڵ بوو کە رۆڵەکانمانی تیا چوو.
- میدیای ئەمەریکی تیشک و توانای خۆی خستە سەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە تا لە گرنگی شەهیدکردنی قاسمی سلێمانی کەم بکاتەوە.
- بەریتانیا و فەرەنسا پاشکۆیی ئەمەریکان.
- تاکە رێگا لەبەردەم گەلی ئێراندا یەکێتی و خۆ بەهێزکردنە، ئێمە دژی گفتۆگۆنین، بەڵام لە گەڵ ئەمەریکادا نا.
- دەبێت ئابوری خۆمان بەهێز بکەین و تەنها پشت بە داهاتی نەوت نەبەستین.
 
دوای هەشت ساڵ سەرلەنوێ عەلی خامەنەئی لەم هەینیەدا دەستی بە وتار خوێندنەوە کردەوە، ئەو لەساڵی ٢٠١٢ دوە لە دوا وتاریدا کە وەڵامی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمەریکای دایەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو بژاردەکان بۆ بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران لەبەردەماندا کراوەیە، هەروەها وتیشی" هەڕەشەکردن بە جەنگ ١٠ هێندە لەسەر ئەمەریکا دەکەوێت".
  
ئەو وتارە لە کاتێکدایە کە رژێمی ئێران چەندان خۆپیشاندانی لەشارەکان رێکخستووە بۆ پشتگری رژێم و دژی خۆپیشاندانەکانی رۆژانی رابردوو کە دژی رژێمی ئێستا لەچەندین شوێن ئەنجامدراون و سەرکوتکران.

 


PM:12:17:17/01/2020