میران عەلی راستیەکانی لە بارەی خۆشەویستیەکەی لەگەڵ شەبنام بارانی ئاشکرا کرد

میران عەلی گۆرانیبێژی لاو کە ماوەیەک لەمەوبەر باس لە پەیوەندیەکی ئەڤینداری نێوان و ئەو خانمە مۆدیڵی ناسراو شەبنام بارانی دەکرا، ئەو لەسەر ئەو پەیوەندیە هەموو شتێکی ئاشکرا کرد.



لە رێگەی ستوری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام میران لە رونکردنەوەیەکدا، دەڵێت" دەمەوێت ئەو بابەتە بە کۆتا بێت و بۆتان رووندەکەمەوە، ئەوەی وترا راست نەبوو، من و شەبنەم جگە پەیوەندی هاوڕێیەتی و ئیشکردن هیچ پەیوەندییەکی تر لە نێوانماندا نییە".

 

هەروەها دەڵێت " مەرج نییە کوڕ و کچێک پەیوەندیان هەبێت پەیوەندیەکەیان خۆشەویستی بێت و، هەمووشمان هاوڕێکانمان خۆش دەوێت ". 


بەم روونکردنەوەیە میران عەلی کۆتای بەو دەنگۆیانە دێت کە ماوەیەک لەمەوبەر لەسەر پەیوەندی سۆزداری ئەم هونەرمەند و خانمە فاسیۆنە باسدەکرا.

 


PM:03:09:18/01/2020