ئەمڕۆ لە بەغدا و شارەکانی باشووری کوردستان خۆپیشاندانی گەورە سازدەکرێت

ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی باشووری عێڕاق لە هەنگاوێکدا کە خۆپیشاندەران ناوی دەبەن بۆ هەڵکشان و فراوانکردنی خۆپیشاندانەکان، خۆپیشاندانی گەورە لە پایتەخت و شارەکانی باشووری عێراق بەڕێوە دەچن.

 

لیژنەی هەماهەنگی خۆپیشاندانەکانی عێراق چەند رۆژێکە کار بۆ ئەوە دەکەن کە خۆپیشاندانەکان بەرفروان بکەن و چەندان شەقام و رێگای گشتی پایتەخت و شارەکانی باشووری عێراق دابخەن، ئەمەش وەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن ئەم هەنگاوەیان لەوەوە دێت کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەدەنگ داواکەیانەوە نەچوون لە دانانی کەسێکی بێ لایەن کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە پەسەند بکرێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

 

لە ٢٠١٩/١٠/١ ەوە خۆپیشاندانەکانی بەغدا دەستیان پێکردووە و ماوەی چوار مانگە بەردەوامەو زیاتر لە ٦٠٠ کوژراو ٢٠هەزار بریندار هەیە.

 

لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانانەدا توانرا یاسای کۆمسیۆن و کۆمسیۆنی باڵا بگڕدرێت و، عادل عەبدولمەهدی ناچاربکرێت دەست لەپۆستی سەرۆک وەزیران بەربدات.

 



AM:09:36:19/01/2020