یاریدەدەرێکی پێشووی قاسمی سلێمانی کوژرا

یاریدەدەری پێشووی قاسمی سلێمانی فەرماندەی سووپای قودس، کە ناوی عەبدولحسێن مەجدەمی لەناو ئێراندا کوژرا.

 
میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ئاشکرایان کرد کە عەبدولحسێن مەجدەمی یاریدەدەری پێشووی قاسمی سلێمانی و سەرۆکی هێزەکانی بەسیج لە شاری دارکوفین لە هەرێمی خوزخستان بەدەستی چەند چەکدارێک کە چەکی AK47 تەقەی لێکراوەو کوژراوە.


تا ئێستا هیچ لایەنێکیب ئۆپۆزسیۆن بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی عەبدولحسێن مەجدەمی رانەگەیاندووە. 

 

بەرەبەیانی ٣ی کانوونی دووەم قاسمی سلێمانی فەرماندەی سووپای قودسی ئێران و مەهدی موهەندیس فەرماندەی حەشدی شەعبی عێراق لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەیەکی ئەمەریکیەوە کرایە ئامانج و جگە لەوان هەشت چەکداری تری شیعە کوژران.




PM:05:13:22/01/2020