تێری جۆنس، ئەکتەری کۆمیدی، نووسەر، نووسەری سیناریۆ، دەرهێنەری فیلم و مێژوونووس، کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی "وێڵش"ی بەریتانییایە و ئیمڕۆ ٢٢ی کانوونی دووەم لە تەمەنی ۷۷ ساڵیدا دواماڵئاوایی کرد.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی لە زاری خێزانەکەیەوە کە راگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە " هەمووان پیاوێکی میهرەبان و کۆمیدی و داهێنەر و خۆشەویستمان لەدەستدا".
هاوڕێیەکی هونەرمەند کەناوی مایکل بالینجونزە، لەسەر کۆچی دوایی تێری، دەڵێت" یەکێک لە کۆمیدیترین هونەرمەندی نەوەی خۆیمان لەدەستدا".