وەزارەتی تەنروستی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێوه كه له وڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵداوه، روونکردنەوە دەدات و دەڵێت " له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م وڵاتانی تری جیهان له‌نزیكه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO چاودێری بارودۆخی په‌تاكه ده‌كه‌ین".
وەزارەتی تەندروستی هەرێم له راگه‌یاندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە" دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌رهه‌ڵدانی جۆرێكی نوێ له ڤایرۆسی كۆڕۆنا له شاری ووهان له وڵاتی چین، كه به‌گوێره‌ی دوا ڕاپۆڕتی ڕێكخراوی جیهانی WHO تاوه‌كو ئێستا ٥٥۷ كه‌س توشبوون و ۱۷ كه‌س مردوون و ڕێژه‌ی كوشنده‌یی ئه‌و ڤایرۆسه گه‌یشتووه‌ته ٤٪ ، جگه له ووڵاتی چین، له چه‌ند وڵاتێكی تری ئاسیا وه‌ك ژاپۆن، كۆریا، تایله‌ند، سه‌نغافورا حاڵه‌تیتوش بوون به‌و ڤایرۆسه تۆماركراوه".
وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت " له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رجه‌م وڵاتانی تری جیهان له‌نزیكه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO چاودێری بارودۆخی په‌تاكه ده‌كه‌ین و رێكاری پێویست ده‌گرینه‌به‌ر".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "تاوه‌كو ئێستا ئه‌و زانیاری و راسپاردانه‌ی هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه پێویست ناكات پشكنین و چاودێری له فڕۆكه‌خانه و خاڵه سنوریه‌كان و شوێنه گشتیه‌كان بگیرێته‌به‌ر، به‌ڵكو ڕێكاره‌كان هه‌مان رێوشوێنی كۆنتڕۆڵ و خۆپارێزیه له په‌تای ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا وه‌ك په‌تاگه‌ری، زوو دۆزینه‌وه و جیاكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردن و هۆشیاری ته‌ندروستی له خۆپارێزی كه‌سی وه‌ك زوو ده‌ست شووشتن، خۆ به‌دوورگرتن له‌شوێنی قه‌ڵه‌باڵغ و داخراو له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به ئه‌ته‌كێتی كۆكین و پژمین وه‌ك داپۆشینی ده‌م و لووت".