پلەی گەرمای ئەمشەوی باشووری کوردستان لە ژێر سفرەوە دەبێت

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمشەو پلەی گەرمای سەرجەم شارەکانی هەرێم دادەبەزێت بۆ ژێر سفرو باشووری شەوێکی سارد بەسەر دەبات.

 

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمشەو پلەی گەرمای هەولێر سفر دەبێت، سلێمانی -٣ پلە، دهۆک -٣، کەرکوک کە بە ناوچەیەکی گەرم ناسراوە ئەمشەو پلەی -١ دەبێت.

 

هەرچەندە ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی کانوونی دووەم هەرێم ساماڵە، بەلآم بەهۆی بەفر و هەڵکردنی رەشابەوە کەشوهەواکە بەرەو شەختە دەچێت.

 



AM:11:41:25/01/2020