حکومەتی هەرێم ژمارەیەک رێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ بەرگرتن لە ڤایرۆسی کرۆنا کە بەشێوەیەکی فراوان لە وڵاتی چین بڵاوبۆتەوە.
لەنێو ئەو هەنگاوانەدا وەزارەتی تەندروستی ئەم هەناگاوانە دەگرێتەبەر:
1- پته‌وكردنی چالاكی په‌تاگه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی توند و كتوپڕ.
2- جه‌ختكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانی هۆبه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی توندی كتوپڕ.
3- له كاتی گومانی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه پێویسته نموونه‌یه‌ك یان زیاتر وه‌ربگیرێت له چه‌ند كاتێكی جیاواز.
4- ده‌ستبه‌جێ ئاگاداركردنه‌وه له هه‌بوونی هه‌ر حاڵێهتێك كه گومانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی لێبكرێت یان هه‌ر حاڵه‌تێك بمرێت به هۆی نه‌خۆشییه‌كی ده‌ستنیشان نه‌كراوی سیییه‌كانه‌وه.
5- جه‌خت كردن له‌سه‌ر كوتانی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له قاوشه‌كانی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و منداڵان و هه‌ناو كار ده‌كه‌ن به ڤاكسینی ئینفلۆنزا.
6- جه‌ختكردن له‌سه‌ر پۆشینی كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی ته‌واوه‌ی له لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی له كاتی هه‌بوونی گومانی كه‌سێك به‌و نه‌خۆشییه.