سەرۆکی ئەمریکا لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری ئیسرائیل، ترەمپ وتی" ڕێككەوتنامەكەمان زۆر لۆژیكییە. ئەگەر شكستیشی هێنا، ئێمە دەتوانین مامەڵە لەگەڵ رەوشەكە بكەین".
به ئاماده‌بوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێككه‌وتنی سه‌ده‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه كه قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌بێت.
وتیشی" ئه‌مڕۆ ئیسرائیل هه‌نگاوێكی گه‌وره به‌ره‌و ئاشته‌وایی ده‌نێت و نهخشهرێگاكهشی رێچكه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بێت به‌ره‌وپێشه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا به هێنانه‌كایه‌ی دوو ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، یه‌كێكیان بۆ ئیسرائیل و ئه‌وی دیكه‌شیان بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان".
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد" لە کاتێکی گونجاو‌دا کار لەسەر دروستکردنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستین دەکەن و قودسی رۆژهەڵات پایتەختەکەی دەبێت".
جەختیشیکردەوە: ئەمریکا سازش لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل ناکات و دەبێت فەڵەستینییەکانیش خۆیان نەخەنە چوارچێوەی تیرۆر و توندڕەوییەوە.
ترەمپ سوپاسی ئیمارات، بەحرێن و عوممانی كرد كە باڵیۆزەكانیان بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی ئاشكراكردنی پلانەكە رەوانە كردووە.
به‌پێی رێككه‌وتنی سه‌ده، پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل قودسی خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و فه‌له‌ستینیش ده‌وڵه‌تێكی داماڵراو له چه‌ك و گروپی چه‌كداری ده‌بێت.