پۆلیسی راپهڕین رایگهیاند" كه چوار تۆمهتبار كه له شهڕی نێوان دوو بنهماڵهكهی ناحیهی بێتوانه تێوهگلابوون، خۆیان رادهستی هێزهكانی پۆلیس كردووه".
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکردووە" بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لە گوندی بێتواتەی سەربە ناحیەی بێتواتەی قەزای ڕانیە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕویدا کە بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی تریش بریندار بوو".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی ڕاپەڕین دەشڵێت" لەسەر ڕووداوەکەش کەمێک پێش ئێستا چوار تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە کرد و بە ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیر کران".