کریستاڵ خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەر، وێنەیەکی سەرەتای دەستپێکردنی بەکاری هونەری بڵاودەکرێتەوە.
وێنەیەکی کریستاڵ کە سەردەمەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە سەرەتای دەستپێکردنیەتی بەکاری هونەری و بەشداریکردنی بووە لە درامایەکدا کە ناوی " رابوون "بووە، لەو کاتەدا کریستاڵ ناوی " کانی " بووە، دواتر گۆڕیوویەتی بە کریستاڵ. لەو وێنەیەدا ناوبراو تەواو جیاواز دەرکەوتووەو تەمەنێکی کەمی هەیە.
كریستاڵ له دایكبووی شاری سلێمانیه و دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، کریستاڵ ئەگەرچی سەرەتا بە کاری نواندن دەستی پێکرد، بەڵام دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر و ناوی ڕاستەقینەی کانیاوە.
کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووەو وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی میدیاکان.