لە بیارە سبەینێ‌ كرا بە پشوو

بەهۆی بارینی بەفر و سەرماوسۆڵەوە لە شارەدێی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بڕیار درا سبەینێ‌ بۆ ناوەندەكانی خوێندن بكرێتە پشووی فەرمی.

حەمید بارام، بەرێوبەری شارەدێی بیارە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما و بەردەوام بوونی بارینی بەفرێكی زۆر لەسنوری بیارە، بڕیارماندا سبەینێ یەکشەممە پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاكانی سنوری بیارە".

 

هاوکات لای خۆشییەوە ئازاد تــۆفیق، پارێـــزگاری ھـــەڵەبجە رایــگەیاند" سبەیــنێ لە ھەڵەبجە دەوامی فەرمییە و ناکرێتە پشوو".

 




PM:09:47:01/02/2020