کۆرۆنا یەکەم حاڵەتی مردنی لەدەرەوەی چین تۆمارکرد.. ئەپڵ ئەو ولآتەی جێهێشت..ژمارەی مردووان گەیشتە ٣٠٥

دوێنێ ڤایرۆسی کۆرۆنا سنوری چینی تێپەڕاند و یەکەم حاڵەتی مردنی لە فلیپین تۆمار کرد، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٣٠٥ کەس، هەر دوێنێ کۆمپانیای ئەپڵ ئۆفیسەکانی لە وڵاتی چین داخست.

 

میدیا جیهانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەم بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان درێژەی هەیەو هەر دوێنێ ١٧٠ کەسی تر لەچەند وڵاتێک بەو ڤایرۆسە نەخۆشکەوتوون، ژمارەی تووشبوانیش گەیشتە نزیکی ١٤ هەزار و ٤٠٠ هاولآتی، هەر دوێنێش کۆمپانیای گەورەی بواری تەکەنۆلۆژی ئەمەریکی " ئەپڵ " نووسینگەکانی لە وڵاتی چین داخست.

 

ئەوە لە کاتێکدایە جگە زیانە گیانییەکان تا ئێستا ولآتی چین زەرەری ١٦٠ ملیار دیناری لێکەوتووەو، ئەو زیانانەش بەردەوامن.



AM:09:37:02/02/2020