ژمارەیەکی ناوچەی هەرێم پلەی گەرمای لە ژێرسفرەوەیە
حاجی ئۆمەران -١١ پلەیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمڕۆ ٢ی شوبات هەرێم رۆژێکی سارد بەڕێدەکات، هەندێک ناوچەی لە -١٠ زیاتر و لەو پلەیەدایە.

 

کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ناوچەی حاجی ئۆمەران -١١ پلەیە، کانی ماسی و چۆمان -٩، پێنجوێن و ئامێدی و بامەرنی -٤ پلەیە، چەندان ناوچەی تریش لە ژێر سفرەوەن.



PM:12:36:02/02/2020