ڕێگای ئەزمەڕ و گۆیژە داخرا

بەهۆی بەفر و بەستووی ڕێگاكە ئەمڕۆ هەردوو جووت ڕێگای ڕۆشتن بۆ ئەزمەڕو گۆیژە داخرا.

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەمەبەستی پاراستنی گیانی  گەشتیاران، بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش ڕوو لە ناوچەكە دەكەن، هەردوو ڕێگای چوون بۆ ئەزمەڕو كۆیژیان داخستووە".

 

هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت" بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان و ناوچە شاخاوییەكان كردووە، ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ هاووڵاتیان دروستكردووە، هاوكات بۆ سەلامەتی گیانی گەشتیاران هاتوو چۆی پارێزگای سلێمانی بەهۆی سەهۆڵبەندانەوە ڕێگای ئەزمەڕو گۆیژەی داخست".

 


PM:01:44:02/02/2020