تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دروستکردنی ئەکاونتێکی ساختەی کچان دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان رایدەگەیەنێت" تۆمەتبارێك بەهۆی دانانی ئەكاونتی ساختەوە بە ناوی كچان لەهەولێر دەستگیركرا".

 

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان-  هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، كە لەڕێكەوتی 31/1/2020 كەسێك بە ناوی (ف. ك. ا) ئامادەبوو لە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان ئامادەبوو و  ڕایگەیاند لەڕێگەی ئەكاونتێك بە ناوی (كچان) هەڵخەڵەتێنراوە و ڤیدیۆی گیراوە، هەڕەشەی لێ دەكرێت و داوای پارەی لێ دەكات.

وتیشی" لەلایەن نوسینگەی منارەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دوای ئاگاداركردنەوەی  دادوەری لێكۆڵینەوە، تیمێك لە ئەفسەر و كارمەندان پێكهێنرا، بە هاوكاری بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، توانرا تۆمەتبار لە بۆسەیەكدا لەكاتی وەرگرتنی پارە لە دادخواز دەستگیربكرێت، لەهەمان كاتدا دەستگیرا بەسەر مۆبایل و كۆمەڵێك سیمكارتی بێ ناونیشان و ڤیدیۆی نەشیاو ، كە لە كارەكەی دا بەكاری هێناوە".

بەرێوەبەرایەتیەكە ئاشكرایكردوە، كە دوای وەرگرتنی وتەكانی تۆمەتبار، دەركەوت ناوی (گ. ح. ت) تەمەن 1983 دانیشتوی شاری هەولێرە و دانی بە تاوانەكەی دانا، كە هەڵساوە بە دانانی ئەكاونتێكی ساختە بەناوی (كچان)، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان خۆی بە (كچ) ناساندووە و پیاوانی هەڵخەڵەتاندووە ، دواتر ڤیدیۆی ئەم پیاوانەی گرتووە و بۆی ناردونەتەوە و لەبەرامبەردا گەر پارەی بۆ نەنێرن بڵاوی دەكاتەوە، هەروەها دانی بەوەدانا كە ڤیدیۆی دادخوازی گرتووە و هەڕەشەی لە دادخواز كردووە و داوای پارەی لێكردووە.

راشیدەگەیەنن" لە ئێستا دا تۆمەتبار رێكارە یاساییەكانی بەرامبەر گیراوەتە بەر".




PM:06:48:02/02/2020