بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ چوارشەمممە و سبەی پێنج شەممەی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، كه‌مێك باران له ناوچه شاخاوییه‌كاندا ده‌بارێت، دوای نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
هاوکات هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە شەوی پێنج شەممەوە شەپۆلێكی باران و بەفر بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە ڕۆژی هەینی بەهێزتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و لە ڕۆژی شەممە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك-یش دەگرێتەوە و ڕۆژی یەك شەممە كۆتایی بە شەپۆلەكە دێت.