چەند بارهەڵگرێکی گازی سروشتی دەدرێنە بەر گوولە

شەوی رابردوو جارێکی تر جەند بارهەڵگرێکی غازی شل درانە بەر تەقە، ئەمجارە لەرێگای بازیان سلێمانی ئەو ‌هێرشە ئەنجام نەدرا، بەڵکو لەسەر رێگای سلێمانی - دوکان ئەنجام درا.

 

بۆ شەوی سێهەم جارێکی تر تەقەکەران لە ناوچەکانی سلێمانی تەقەیان لە بارهەڵگرەکانی گاز لە نزیک دوکان لەسەر شا رێگای سلێمانی کرد، ئەوە لەکاتێکدایە کەو ئەو

کێشەیە درێژەی هەیەو تا ئێستا کەسیشی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لەسەر نەگیراوە.

 

له‌ماوه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ كێشه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی غازى شل له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر لە نێوان کۆمپانیایەکی نزیک یەکێتی و کۆمپانیایەکی نزیک پاریتیدا دروستبووەو دوێنێ حکومەتی هەرێم و پەرلەمان و دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی و پارتی سەرقاڵکرد بە راگەیاندنەوە لەسەر یەکتری و بەشەویش تەقە لە تانکەرەکان بە بەرچاوی حکومەتی هەرێم و هێزە ئەمنییەکانەوە دەکرێت.

 

 



PM:04:41:05/02/2020