سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر دوای ئەوەی دوێنێ لە پارێزگەی میسان ڕووبەڕووی هەوڵی تیرۆركردن بۆوە و بە سەختی برینداربوو، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی دەستدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه میدیا عێراقییه‌کان بڵاویانکرده‌وه" پاش ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کوژرێت، ئه‌بو موقته‌دا ئه‌زیر جاوی سه‌رکرده له ره‌وتی سه‌در له پارێزگای میسان بریندارکراوه و دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه به‌وه‌شکراوه" جاوی له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا بریندارکراوه و دواتر هه‌ر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام تا ئێستا نازنرێت له‌لایه‌ن چی که‌س و لایه‌نێکه‌وه کوژراوه و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن".
لەم ماوەیەی دواییدا، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر، فەرمانی بە كڵاوشینەكانی سەر بە ڕەوتەكەی كرد، هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن بۆ گێڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ شارەكان و كار بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران بكەن لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان، ئەمەش ناڕەزاییەكی میللی لەنێوان خۆپیشاندەراندا دروستكرد، كە پێشتر ڕەوتەكەیان بە پشت و پەنای خۆپیشاندەران دادەنا.