هاتوچۆى هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، به‌هۆى هاتنى شه‌پۆلێكى به‌فر و بارانبارین، ئاگادارییه‌كى بۆ شۆفێران بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فازڵ حاجى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه" سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، سبه‌ى هه‌ینى 7/2/2020، له‌دواى نیوه‌ڕۆوه شه‌پۆلێكى سه‌رما و باران و به‌فر هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا به‌فرێكى زۆر ببارێت و بگاته سه‌نته‌رى شاره‌كانیش، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆله تاوه‌كوو ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو به‌رده‌وام بێت، پاشان ببێته‌وه ساماڵ، بۆ به‌یانییه‌كه‌ى شه‌خته دروست بێت و پله‌ى گه‌رما له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا له‌ژێر سفر بێت".
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره هاتوچۆى هه‌ولێر داوا له شۆفێران و هاووڵاتییان ده‌كات" له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ئاگادارییه‌كه به هه‌ند هه‌ڵبگرن و بۆحاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت، سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن، له حاڵه‌تی چوونیان دڵنیاب ن له بوونی پێداویستییه‌كانی ڕۆیشتن و لێخوڕین له‌ناو به‌فر و زنجیر له‌تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان بده‌ن، هه‌ر بۆ خۆشیی ناو به‌فر سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه نه‌كه‌ن، چونكه به‌پێى پێشبینییه‌كان، ئه‌و شه‌پۆله‌ی ئه‌مجاره‌ى سه‌رما و سۆڵه زۆر كاریگه‌رتره له شه‌پۆله‌كانى پێشوو".
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییه‌كى بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه دا، سبه‌ى هه‌ینى شه‌پۆلێكى سه‌رما و به‌فر و بارانبارین ڕوو له ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
PM:02:09:06/02/2020