لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی "بارەگای بارزانی" لە کۆبونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەت و ڕاسپاردنی سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق تاوتوێ كراوە.
هەروەها بیروڕا لەبارەی ڕێگەچارەكان بۆ دەرچوونی عێراق لە قەیرانەكان و گەڕانەوەی سەقامگیری و جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپێشاندەران ئاڵوگۆڕ كرا.
بەپێی راگەیندراوەکە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە باسکردن بووە لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوو بەرهەم ساڵح محەمەد عەلاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپارد.