به‌رپرسی ئاژانسی زانیاری و پاراستنی حكومه‌تی هه‌رێم ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە كە گوایە كوڕەكەی عارف روشدی، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە دەزگای زانیاریی بێت.
گۆڤاری لڤین له نوێترین ژماره‌ی خۆیدا له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، دڵوار عارف روشدی، به‌رپرسی مه‌له‌فی ئێران له ده‌زگای زانیاری سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دوای وازهێنانی باوكی، به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ وازی له یه‌كێتی هێناوه و له گه‌ڵ خۆیدا هاردی كۆمپیوته‌ری به‌شه‌كه و سه‌رجه‌م مه‌له‌فه‌كانی بردووه و چووه‌ته ناو پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه.
هه‌ر به پێی ئه‌و راپۆرته كوڕێكی تری عارف روشدی به ناوی كاروان كه فه‌رمانبه‌ر بووه له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له تاران، وازیهێناوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لای بنه‌ماڵه‌كه‌ی له زاخۆ.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عارف روشدی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندی كردنی به پارتیه‌وه بڕیاربووه كوڕه‌كانیشی له یه‌كێتی ده‌ربكرێن، به‌ڵام كوڕه‌كانی له‌سه‌ره‌تادا ره‌تیانكردووه‌ته‌وه له گه‌ڵ باوكیان بڕۆن، كه‌چی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئه‌و كوڕانه به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ دیارنه‌ماون و باوكیشان به گۆڤاره‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئێستا له لای ئه‌ون له زاخۆ و داوایان كردووه كه شوێنی كاره‌كانیان له‌سلێمانییه‌وه بۆ بگوازرێته‌وه بۆ یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌ولێر.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی دڵوار پێشتر له چ دامه‌زراوه‌یه‌كی سلێمانی كاری كردووه عارف روشدی رایگه‌یاندووه: "ئه‌و له پۆستێكی هه‌ستیار له سلێمانی كاریده‌كرد". به بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و شوێنه ئاشكرا بكات.
له‌به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی زانیاری و پاراستنی حكومه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكدا به سایتی
نه‌وا ی رایگه‌یاند: راسته كوڕه‌كانی عارف روشدی له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی كاریان كردووه، به‌ڵام ئه‌و راپۆرته‌ی گۆڤاری لڤین دوور له راستیه‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كات كوڕێكی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئێران بووه له ده‌زگای زانیاری و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.