ڤیدیۆ.. شەبنەم بارانی ساڵیادی لەدایکبوونی میران عەلی پیرۆز دەکات

نمایشکار و فۆتۆمۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، لە نوێترین دەرکەوتنیدا باسی میران عەلی دەکات.

 

خانمە مۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە ستۆری ئینیستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆی نوێی خۆی بڵاوکردەوەو پیرۆزبای لە هونەرمەندی ناسراوی کورد "میران عەلی" دەکات، بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی.

 

شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

 

هاوکات میران عەلی لەدایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ".

 

جێی باسە چەند مانگێک پێش ئێستا لە تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان سەرەتا لە میران عەلی و دواتر لەشەبنام بارانیەوە باسی پەیوەندی نێوان ئەو دوو کەسایەتییە ناسراوە کرا، بەلآم دواتر هەردوولایان بوونی جۆرە پەیوەندیەکی لەو شێوەیەیان رەتکردەوە.



AM:12:32:08/02/2020