بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوەو پلەی گەرمای ناحیەی کانی ماسی سارترین ناوچەی هەرێمە.
کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیون و لەکانی ماسی سفر پلە دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لەگەڵ بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.