له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، سیستمی هاوسه‌رۆكی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی له داهاتوودا په‌سه‌ند كرا.
له‌و باره‌یه‌وه مسته‌فا چاوڕه‌ش سه‌رپه‌رشتیاری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی به میدیای حیزبەکەی راگەیاند " له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تیدا به زۆرینه‌ی ده‌نگ سیستمی هاوسه‌رۆكی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داهاتووی یه‌كێتی په‌سه‌ند كرا".
ئەو کە بەتەمەنترین کەسی ناو سەرکردایەتیە نوێکەی یەکێتی یە، ژماره‌ی هاوسه‌رۆكه‌كان دیاریی نه‌كراوه، هه‌روه‌ك ناوی كه‌سیش بۆ ئه‌و پۆستانه ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی سیستمی هاوسه‌رۆكی كراوه‌و رای هه‌موو ئه‌ندامانی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه، كه ئایا له داهاتوودا سه‌رۆك جێگری ده‌بێت یاخود نایبێت، هه‌روه‌ها ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانیان چی ده‌بێت.