هاتووچۆی هەڵەبجە هۆشداری دەدات بە شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلەی بەفربارین و سەرما كە رووی لە ناوچەكە كردووە، هاتووچۆ لە ناوچە شاخاوییەكانی ئەو سنوورە ئەستەم بووە و داوا لە شوفێر و هاووڵاتییان دەكات هاتووچۆی ناوچە شاخاوییەكان نەكەن.

 

 لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە رایگەیاند" ئێستا بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفر و سەرمایــــەی رووی لەناوچەكە كردوە بەستنی جادە و رێـگا و بانەكانی ناوچە شاخاوییەكان هاتووچۆ تیایاندا ئەستـەم بووە. داوا لە شۆفێران و هاوڵاتییان دەكرێت گەر بۆ كـاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی سنووری ناوچە شاخاوییەكان نەكـەن".

بەهۆی ئەو شەوپۆلە بەفرو باران و سەرمایەی ناوچە شاخاویەكانی گرتوەتەوە،جادەكان بەستویەتی وئاستەنگی هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەكی كوردستان دروست بووە، هاتووچۆی پارێزگاكانیش هۆشداری دەدەن بە شۆفێران كە خێراییەكانیان كەم بكەنەوە و ئەگەر زۆر زەروور نەبن سەردانی ئەو ناوچانەنەكەن.



PM:01:41:10/02/2020