لە پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفرو سەرمایەی سنورەكەی گرتوەتەوە و لە پێناو سەلامی خوێندكاران و مامۆستایان و پاراستنی تەندروستیان، بڕیاردرا سبەی سێ‌ شەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بكرێتە پشووی فەرمی.

 

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە، پاش ڕاوێژ لە گەڵ وەزیری پەروەردەو و پارێزگاری هەڵەبجە لەبەرسەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندكارانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرماو زوقمەی ناوچەكەی گرتووەتەوە ، سبەی سێ شەممە پشوو ئەبێت لەسەرجەم لەناوەندەكانی خوێندن.

ئەوەش خراوەتەڕوو: لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و بەڕێوەبەرێتییەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە سبەی سێ‌ شەممە دەوام ئاساییە.



PM:07:29:10/02/2020