لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەولێر کرایە پشووی فەرمی
پارێزگای هەولێر بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حکوومییەکان راگەیاند.
لە راگەیاندراوێکدا پارێزگای هەولێر پارێزگاری هەولێر دەڵێت " سبەی بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما پشووە لە دامودەزگا حکوومییەکان، پشووەکەش نەخۆشخانە، دەزگاکانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ ناگرێتەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پێویستە فەرمانگە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان ئێشکگریان دەبێت.
PM:10:43:10/02/2020