نێچیرڤان بارزانی دوا بزماری بەتابوتی رێككەوتنی ستراتیژی داكوتا

‌نێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆكی پارتی، نێچیرڤان بارزانی دوا بزماری خۆی لە رێككەوتنی سترتیتژی داكوتی‌و رایگەیاند كە رێككەوتنی ستراتیژی كۆتایی هات.
لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی رووداو، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی رایگەیاند" "ئەم قۆناغەی رێككەوتنی ستراتیژی تەواو بووە و قۆناغێكی نوێ لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، بەڵام ئێمە بە فەرمی راماننەگەیاندووە كە كۆتایی هاتبێت. ئەم قۆناغە تازەیە لەسەر پارتی و یەكێتی و هێزەكانی دیكە پێویست دەكات، كە هاوكاربن و پێكەوە كاربكەن".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە تا ئێستا لەگەڵ یەكێتی لەسەر وەزارەتی ناوخۆ یەكلانەبوونەتەوە و راشیگەیاند ئەوان لەسەر بنەمای ئیستیحقاقی هەڵبژاردن كە 18 كورسییان هەیە، قسەیان لەگەڵ یەكێتی كردووەو گوتی "پێموایە باشترە یەكێتی قبوڵی بكات". لەبارەی یەكگرتووی ئیسلامیشەوە ئاشكرای كرد كە "لێكتێگەیشتنێكی باش لە نێوانماندا هەیە".
هەروەها ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە كرد كە تا ئێستا گفتوگۆی نێوان 
ئەوان‌و یەكێـی لەسەر پرسی وەزارەتی ناوخۆ كۆتایی نەهاتووە.
ئەم چاوپێكەوتنەی سكرتێری پارتی شەوی 28-29 نیسان دادەبەزێت كە دوا شەوی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە‌و هاوكات رۆژی 3 شەممەش پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی خۆی.



AM:11:01:28/04/2014