لە پێنجوێن ٢٥ کەس بەهۆی بەفرەوە تووشی کێشەی تەندروستی دەبنەوە



لە پێنجوێن بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، نزیكەی ٢٥هاووڵاتی بەهۆی خزان و كەوتنەوە تووشی شكانی ئێسك و دەرچوون و درزو ئازار بوونەتەوە.

 
لوقمان لەتیف لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند " بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی كەڕووی لەناوچەكە كردوەو ئەو بەفرو بەستەڵەكەی كە هەیە لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا نزیكەی 25 هاووڵاتی بەهۆی خزان و كەوتنەوە تووشی شكانی ئێسك و دەرچوون و درز و ئازار پێگەشتن بوون".

 
ئەو بەرپرسە داوا لە هاووڵاتیان دەکات، زۆر بە ووریایی هات و چۆ بكەن و لە كاتی زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە، تا ئەم شەپۆلە سەرما و بەفرە تێدەپەڕێنین.

 
ئاماژەی بەوەشكرد: بە تایبەت ئەو كەسانەی بە تەمەنن یان منداڵن چاودێری وردتریان دەوێت، چونكە پێكهاتەی ئێسكیان لاوازترە بۆ بەركەوتنی زەبری دەرەكی.

 


PM:03:37:11/02/2020