ئاگاداریەکی گرنگ لەبارەی شەپۆلی سەرماوە بڵاودەکرێتەوە

لەبارەی ئەو شەپۆلە ساردییەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئاگادارییەکی گرنگی بڵاوکردەوە.


بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەو ئاگادارییەدا، کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی بڵاویکردۆتەوە،  داوا لە هاووڵاتیانی سنوورەکە کراوە لەکاتی هەر رووداوێکی نەخوازراو، پەیوەندیی بە ژمارەکانی ١١٥ و ١٢٥  بکەن.


بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی پارێزگای ھەولێر هۆشداریی دەدات لە بەکارهێنانی سۆبەی نەوت و گاز لە کاتی نووستن و داوای کردووە لەکاتی نووستن بکوژێنرێنەوە.


بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەش دەخاتەڕوو کە پێویستە شۆفێران ئاگادار بن، سەرلەبەیانیان بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی، زۆربەی شەقامەکان دەیبەستن.
 


PM:05:26:11/02/2020