کۆتینهۆ بەرشەلۆنە شۆک دەکات


کۆتینهۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی  بەرشەلۆنە کە بە خواستن بۆ یانەی  بایرن میونخ یاری دەکات، یانەی بەرشەلۆنە شۆک دەکات و ناگەڕێتەوە بۆ ئەو یانەیە.

پاش ئەوەی کۆتینهۆ بە بڕی زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەکانت زستانەی ساڵی ٢٠١٨ لە لیڤەرپوڵەوە چووە بەرشەلۆنەو پاش ساڵێک یاریکردن لەو یانەیە سەرکەوتوو نەبوو، ئێستا ئەو یاریزانە بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە بۆ بایرن میونخ یاری دەکات لەگەڵ بژاردەی کڕین.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن، ئەو یاریزانە نایەوێت چیتر درێسی یانەی بەرشەلۆنە بپۆشێتەوەو دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات.

دیارترین ئەو یانانەشی گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن، یانەی پاریس سانجێرمان و لیڤەرپوڵ و یۆڤانتۆسە.




PM:06:48:11/02/2020