دوێتە تایبەتەکەی خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگ دیناو هونەرمەند میرا عەلی بە ناوی (سەبری ئەیووب) بڵاوبۆوە.
هۆنراوەی ئەم گۆرانییە لە لایەن ئاراس عەبدولکەریمەوە دانراوە و هەڵکەوت زاهیر کاری میوزیکەکەی بۆ کردووە، ، رێکخستنى دەنگیى لەلایەن یەڵدان ئەرگوزێلەوە بۆکراوە و بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
میرا عەلی، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکات، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە، بەھۆی ئەوەی زۆرترین گۆرانی بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە بڵاو کردووەتەوە، نازناوی سوپەر دوێتی وەرگرتووە.
هاوکات دینا لەشاری ڕانییە لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠١٧ بۆ یەکەمین جار لە لایەن ھونەرمەند و ئاوازدانەری کورد دەستی بەکاری ھونەری کردووە، کە ئێستا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.