دوای بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له پشت خوانێكی گه‌وره ده‌ركه‌كه‌ون، وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا، دواتر ئومێد خۆشناو رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه له‌سه‌ر وێنه‌كه ده‌وتران.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئه‌مشه‌و به‌خۆشحاڵیه‌وه له شاری سلێمانی حاجی هەڵکەوت لالە ئەنوەر کەسایەتی خانەدان و کۆمەڵایەتی شارەزوور خوانێکی سازکرد بۆ فراکسیۆنی پارتی و ئەرکێکی زۆر‌و زەحمەتیان کێشابوو، سوپاس بۆ میوانداری و خانەدانییان".
ئومێد خۆشناو دەشڵێت" کۆمەڵێک پەیج و ئەکاونت و ماڵپەڕی ناسراوی موخابەراتی، وێنەیەکی ئەم خوانەیان دەست کەوتووەو وەک بڵێی هەنگوینیان لەناو دار دۆزیوەتەوە، بێ ئەوەی بێر لەوە بکەن کە لە کوردستاندا سەدان خانەوادە هەن بە نان دان و خانەدانی و بەناوبانگی سفرەکانییان ناسراون".
ڕاشیگەیاندووە" ئێمە هەفتەیەکە لە سلێمانین و بەردەوام دەبین لە چالاکی و جموجوڵی خۆمان کە خەڵکێک پێی عەزیەت بوون و لە سلێمانییەوە تا کەلار بێ وەستان کارمان کردووە، دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه سلێمانی و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین موڵکی باوکی که‌س نیه‌و ئێمه کوڕی ڕێ و ڕێبازێکین ناوه‌ستین و له‌خزمه‌ت خه‌ڵک و خاک و ڕێ و ڕێبازی خۆمانین و به‌رده‌وام ده‌بین".