بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئاسمان ئەمڕۆ لە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو پاشان لە دەگۆڕێت بۆ بەفر بارین، ئەوەش سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و كەركووكیش دەگرێتەوە، بەڵام پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرز دەبێتەوە و وشەكە سەرماكە نامێنێت.