به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ده‌ووروبه‌ری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" ئه‌و كلۆره‌ی بەسەر ئاوی دەوروبەری سلێمانی دابه‌شده‌كرێت بەسەرنه‌چووەو هیچ حاڵه‌تێكی ژه‌هراوی بونیش به‌هۆی ئاوی ماڵان تۆمار نه‌كراوه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ختیار تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به به‌ڵگه‌وه وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی ژه‌هراوی بوونی ئاو و ئه‌و كلۆره‌ی بۆ ئاوی خواردنه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت دایه‌وه‌و وتی" ئێمە دوو بۆ سێ جۆر كلۆر به‌كار ده‌هێنین جۆرێكیان كلۆری پاوده‌ره كه ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی له‌سه‌ر دروستبووه، له‌قه‌زاكانی وه‌ك ده‌ربه‌ندیخان، دوكان شاره‌زوور و شارباژێڕ غازی كلۆر به‌كار ده‌هێنین، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌ك له‌و كلۆره‌دا نییه".
وتیشی" دەنگۆ هەبووە گوایە كلۆری پاودەر ئێسكپایەر بووە، بەڵام كلۆر ئێكسپایەر نابێت، بەڵكو رێژەی چالاكبوونی دادەبەزێت، هەر بۆ دڵنیایی زیاتریش نوسراومان بۆ زانكۆی سلێمانی كردووە بۆ دیاریكردنەوەی رێژەی كلۆر لەناو پاودەری كلۆرەكە هەم لەساڵی ٢٠١٨ و هەم دوێنێش، ئەوانیش بەنوسراوی فەرمی وەڵامیان ئەوە بووە كە ئەو كلۆرە شیاوە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، هه‌رسێ لیژنه‌ی یاسایی و دارایی و ته‌ندروستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگەیاندراوێكدا رایانگه‌یاند بوو، ئه‌و كلۆره‌ی بەسەر ئاوی دەوروبەری سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌رچووه.