کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەش و هەوای ئەمشەوی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم، تاکو دوای نیوە شەو، ئەگەرى نمە باران و بەفر بارین هەیە لە زۆربەى ناوچەکان.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە دوای نیوەشەوەوە کاریگەری نمە باران و بەفر لاواز دەبێت، بەڵام تاکو بەیانى لە ناوچە شاخاویەکان دەمێنیتەوە

دەربارەی رەوشی کەش و هەوای سبەی، کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەى بەیانى پلەکانى گەرما بەرز ببنەوە.

 

هاوکات هەر ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند، کە زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە ناوچەی پیرمام باریوە کە ١٣.٢ ملم بووە.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:29:13/02/2020