لەساڵیادی تیرۆری سەردەشت عوسمان چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچێت

‌سەردەشت عوسمان
لەچوارەمین ساڵرۆژی تیرۆری رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان، چەند چالاكییەك لەلایەن كۆمیتیە پێشتگری لە داواكارییەكانی خەڵكی كوردستان لە یۆتۆبۆری سوید بەڕێوەدەچێت.

كۆمیتەی پشتگیری لە داواكارییەكانی خەڵكی كوردستان لە بانگەوازێدا چالاكییەكانیان بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی تیرۆری سەردەشت عوسمان بەمجۆرە رادەگەیەنێت:

5/5/2010  ڕۆژی ئازادی لە کوردستان
لە چوارەمین ساڵرۆژی تیرۆری ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان لە شاری یۆتۆبۆری، چەند چالاکیەک  ئەنجام دەدەین :

یەکەم: کۆبوونەوەی جەماوەری  لەلای نەمامی سەردەشت عوسمان لە " Hagakyrkan"
لە ڕۆژی شەممە ڕێککەوتی ٣-٥-٢٠١٤ کاتژمێر ١٣:٠٠ –  ١٤:٠٠

دووەم: پانێلێک سازدەکەین گۆران مەریوانی، گۆنا سەعید و سۆران کۆستە
هاوکات لە ڕێگای هێلی تەلەفۆن پەیامی خانەوادەی  سەردەشت عوسمان، کاوە گەرمیانی و سۆرانی مامەحەمە پێشکەش دەکرێ
کات: ڕێککەوتی ٤-٥-٢٠١٤ کاتژمێر ١٣:٠٠ - ١٥:٠٠ شوێن:  Angereds Bio

تا ئەو شوێنەی کە ماوین ئەبێت قسە بەکەین، لەو شوێنەش کە تەمەنمان کۆتایی هات. با هاوڕێکەم خاڵێکم بۆ دابنێت و بێتە سەر دێریکی نوێ و سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە  کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان لە یۆتۆبۆری سوید



PM:03:21:28/04/2014