لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی راگیرا

سەرپەرشتیاری كۆبونەوەكان و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنەکە رادەگیرێت.

 

مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنەکە  و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ڕایگەیاند" كەمێك پیش ئێستا لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆتایی هات".

 

وتیشی" دوای گەڕانەوەی كۆسرەت رەسوڵ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكە بۆ رایی كردنی ئەركە حزبییەكان و هەماهەنگی ئۆرگانەكان دەستبەكارەكانی دەكاتەوە".

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت لە چەند رۆژی رابردوو كۆسرەت رەسوڵ، لە نووسراوێكدا داوای وەستاندنی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كردبوو كە كۆبوونەوەكان ھەڵپەسێرێت و تێیدا دەڵێت" تەواوی ئەو بڕیارانەی داوتانن بۆ ئۆرگانەكان، مەترسی لەسەر ھاوسەنگیی ریزەكانمان ھەیە، پێش یەكاڵاكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵا، لەلایەن لیژنەی ھاوبەشی ھەردوو ئەنجومەنەوە، شەرعیەتی ئۆرگانێكی وەرناگرن".



PM:12:12:15/02/2020