وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم خشته‌ی نوێی مووچه‌ی بڵاو كرده‌وه‌و به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش سبه‌ینێ مووچه‌ی یه‌ك وه‌زاره‌ت ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا بڵاوكرایه‌وه‌و وێنه‌یه‌كی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە تێیدا راگه‌یه‌نراوه" سبه‌ینێ دووشه‌ممه ١٧ی شووباتی ٢٠٢٠ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیه سیاسیه‌كان دابه‌شده‌كرێت".
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاندبوو کە دابەشکردنی مووچە هیچ گرفتێکی نیە و مانگانە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.
دابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووی فەرمانبەران دەبێتە دوانزەیەمین مووچەی فەرمانبەران كەلەدوای لابردنی پاشەكەوتی مووچەوە دابەش دەكرێت.