ڤیدیۆ:یۆڤانتۆس گەڕایەوە پێشەنگ
لە خولی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس گەڕایەوە بۆ پێشەنگی خولەکەو توانی ٢-٠ لە یانەی بریشیا بباتەوە.
یانەی یۆڤانتۆس بە بێ ئامادەبوونی رۆناڵدۆ، میوانداری یانەی بریشیای کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-٠ لێ بباتەوەو بگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی خولەکە بە کاتی.
هەردو گۆڵی یاریەکە یاریزانان،دیبالاو کوادرادۆ تۆماریان کرد.
بەم سەرکەوتنە یانەی یۆڤانتۆس خاڵەکانی بووە ٥٤ خاڵ و پێشەنگە.
PM:07:19:16/02/2020