ئاسایشی سلێمانی ئه‌میرێكی داعشی ده‌ستگیركرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و گه‌رمیان له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا سێ چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیر كردووه‌ یه‌كێكیان پله‌ی ئه‌میری هه‌یه‌. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم بەهاوكاری ئاسایشی گەرمیان و هاوپەیمانان له‌سنوری ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌ و جوانڕۆ له‌گه‌رمیان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ پاكردنه‌وه‌ی سنوره‌كه‌ له‌پاشماوه‌كانی داعش ئه‌نجامدا و توانیان سێ چه‌كداری داعش ده‌ستگیر بكه‌ن یەكێكیان پلەی ئەمیری هەیە".

به‌گوێره‌ی  زانیاریه‌كانیش له‌كاتی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تیرۆرستان كارمەندێكی ئاسایش برینداربووە. 

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ دوو رۆژی رابردوشدا هێزه‌كانی ئاسایش حه‌وت تیرۆرستی دیكه‌ی داعشیان له‌سنوری كەلار و زینانە ده‌ستگیر كرد. 

PM:01:20:18/02/2020