لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد" كۆڵبەرێكی دیكەی نەوسود لە نەخۆشخانە لە شاری كرماشان گیانی لەدەستدا".
رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه ماوهى چهندین ساڵه چاودێرى رهوشى مافى مرۆڤ له خۆرههڵاتى كوردستان دهكات، له راپۆرتێكیدا ئاشکرایکردووە" دوێنێ دووشەممە ١٧ی شووباتی ٢٠٢٠ یەکێک لەو کۆڵبەرانەی کە شەوی ڕابردوو لە سنووری شۆشمێ سەر بە شاری نەوسوود بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران بریندار کرابوو، لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا".
هەنگاو لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە" ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی شووبات بەهۆی هێرشی هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كۆڵبەرێك كوژرا و ٧ی دیكەش برینداربوون".
هاوكات دوو كۆڵبەری دیكە لە مەریوان و پیرانشار بریندار بوون و ڕۆژانی ڕابردووش كۆڵبەرێكی دیكەی خەڵكی ماكۆ بریندار ببوو.
لە مانگی ڕێبەنداندا ٢٦ كۆڵبەر كوژراون و بریندار بوون.